36
ک.م.م.ک:
بە پێی ئەو ڕاپۆرتەی بە ناوەندی هەواڵی KMMK گەیشتووە، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی ڕەزبەری٢٧٢٤، مەیسەم خوشنەزەر منداڵی پۆلی دووی خەڵکی گوندی زەوڵفەقار سەر بە دێلوڕان، لە تانکییەکی سێ هەزار لیتری عەمبارکردنی ئاو خنکا.
لە سایەی ناکارامەیی کاربەدەستانی پێوەندیداری ڕێژیمی ئێران لە دابین کردنی ئاوی پێویست بۆ خەڵکی گوندی ئاماژەپێکراو، بە ئامادەکردن و دانانی تانکی گەورەی ئاو دەیانەوێ کێشەی کەم ئاوی لەو ناوچانە چارەسەر بکەن.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە کێشەی دابینکردنی ئاوی پێویستی خەڵک لە جوگرافیای ئێراندا بەربڵاوە و ساڵانە هەواڵی خنکاندنی منداڵان و ژنان لە چاڵەکانی عەمبارکردنی ئاو(هۆتەک) لە سیستان و بەلووچستان بڵاودەکرێتەوە.
خ.ع