ئەندیمشک؛ کوژرانی کچێکی گەنج بە چەکی گەرم

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵیKMMK، ڕۆژی دووشەمە٢٦ی ٢٧٢٤ی کوردی، کچێکی گەنجی خەڵکی ئەندیمشک بە ناسناوی ڕووناک تەوەسولی‌پوور(جەیران) کچی مەجید له لایەن کوڕێکەوە بە چەکی گەرم تەقەی لێکرا و گیانی لەدەست‌دا.

شایانی باسە، ئەم ڕووداوە له پارکێکی ئەو شارەدا ڕووی داوە و له مەودایەکی نزیکی کەمتر له پێنج میترییەوە و له پشت‌سەرەوە تەقەکە کراوە.

جێی ئاماژەیه، بکوژ و کوژراو پێوەندییەکیان پێکەوە هەبووه کە چۆنیەتی پێوەندییەکە بۆ ناوەندی هەواڵگرییKMMK پشتڕاست‌ نەکراوەتەوە.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net