ئەهواز؛ پووچەڵبوونەوەی حوکمی ئێعدامی موجاهید(عەباس) کوورکوور لەلایەن دیوانی باڵاوە

ک.م.م.ک:

بەپێی لێدوانەکانی نگار کوور کوور خوشکی موجاهید(عەباس) کوور کوور زیندانی سیاسیی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی شەیبانی ئەهواز، هەواڵی پووچەڵبوونەوەی حوکمی دەرچووی لەلایەن دیوانی باڵا و ناردنی دۆسیەکەی بۆ لێکۆڵینەوەی دووپاتە بۆ لقی هاوئاست.

موجاهید کوور کوور لە دەسبەسەرکراوانی ئینقلابی ژن ژیان ئازادی لە ٢٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، بەتۆمەتی پڕووپووچی ئەفسادی فی الارض و محاربە ڕووبەڕووی حوکمی ئێعدام بوویەوە.

شیاوی باسە کە، پێشتر حوکمی ئێعدامی ئەم هاوڵاتییە سەرەڕای نەبوونی سکاڵاکەر لەسەر دۆسیەکە، لەلایەن لقی ٣٩ی دیوانی باڵاوە بەتۆمەتی گەیاندنی خەساری گشتی لەسەر تەواوەتی جەستە کە گیانبەختکردنی حەوت کەسی بۆ وێنە کیان پیرفەلەک لێکەوتەوە، پەسند کرابوو.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net