بانگهێشت، لێپرسینەوە و بارمتەی یەک ملیاردی بۆ ناسر هیمەتی دەرەونناسی خەڵکی ئاودانان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ئەوڕۆ پێنجشەممە پێنجی سێپتەمبەری ٢٠٢٤، ناسر هیمەتی دوروونناس، نووسەر، وەرگێڕ و چالاکی مەدەنی خەڵکی ئاودانان لە پارێزگای ئیلام، بانگهێشتی لقی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لەو شارە کراو پاش لێپرسینەوە بەدانانی بارمتەی یەک ملیاردی بەشێوەی کاتی ئازاد کراوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناسر هیمەتی کە پێشینەی چەندد جار بانگهێشت، دەسبەسەری و زیندانی لە مێژووی خۆیدا هەیە، ئەمجارە لەسەر سکاڵای ڕاستەوخۆئ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری ئاودانان بۆ لقی دادگای ئینقلاب بە پێنج تۆمەت وەکوو سەببەولنەبی ڕووبەڕوو بوەتەوە.

هەروەها ڕاپۆرتەکان باس لە کەمووکووڕی جیددی لە دۆسیەکە و ناڕوونی لەم دۆسیەدا دەکات. بە چەشنێکە هیچ چەشنە بەڵگەیەکی جێی متمانە لە دۆسیەکەی بەرچاو ناکەوێت و تەنیا هەندێک تێبینی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەبێ واژۆ و ناوی ئەو ئاماژەی کردووە.

ئازادی مەرجداری ئەم چالاکە مەدەنییە لە کاتێکدایە کە ناوبراو پێشینەی چەنددجار بانگهێشت و دەسبەسەری هەیە. ناوبراو لە ساڵی ٢٧١٩ی کوردیش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ ڕاگواستنی بۆ زیندانی دەستگردی ئەسفەهان و تێپەڕاندنی حوکمی سێ ساڵ زیندان دەسبەسەر کرا.

هەروەها ئەم دەروونناس و چالاکە مەدەنییەی کورد لە سەردانی شاری زێدی خۆی بێبەری و بە پێوەنی ئیلەکترۆنیکی سەردانی شوێنی کارەکەی دەکرد.

شیاوی باسە کە ناسر هیمەتی لەکەسایەتییە کاریگەرە، خۆشەویستی پارێزگای ئیلام و شاری ئیلامە لە ڕەوتی دەسبەسەر لە ساڵانی ڕابردوو، شەپۆلێک لە پشتیوانی خەڵک بۆ ئازادی ناوبراو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هاتە ئاراوە.بەپێی ناڕەزایەتی بەربڵاو لە پارێزگای ئیلام و دۆخی شاری ئاودانان، لە ئەگەری دەرکردنی حوکمێکی درێژ مەودا بۆ ناوبراو، ئەگەری هەیە ئەم شار و پارێزگایە بۆ جارێکیتر ئاڵۆزی بەخۆوە ببینێت.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net