11
ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵەکان، ڕۆژی چوارشەممە نۆی خەزەڵوەری٢٧٢٤، مورتەزا سەیدی چالاکی کرێکاری خەڵکی کامیاران، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانەکەی، بانگهێشتی لقی سێی جێبەجێکاری سزاکان لە شاری قودس کرا و ئاگادار کرایەوە کە دەبێ لە پێنج ڕۆژی داهاتوودا خۆی ڕادەستی زیندان بکات.
پێویستە بگوترێ ئەم چالاکە کرێکارییە لە لایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی شەهریار بە سەرۆکایەتیی بەهرام پەناهی بە تۆمەتی پێکهێنانی گرووپ بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات بە دوو ساڵ زیندان مەحکووم کرا.
مورتەزا سەیدی لە ٢٦ی خاکەلێوەی٢٧٢٢، لەگەڵ چەند چالاکێکی تری کرێکاری لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و لە ١٩ی گوڵانی٢٧٢٤، بە شێوەیەکی کاتی له زیندانی ئێڤین ئازاد کرا.
خ.ع