بانە؛ برینداربوونی دوو کۆڵبەر کە یەکێکیان منداڵە

بانە؛ برینداربوونی دوو کۆڵبەر کە یەکێکیان منداڵە

بانە؛ برینداربوونی دوو کۆڵبەر کە یەکێکیان منداڵە

09:34 – 12 March 2024

هەنگاو؛ دووشەممە ٢١ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣

ئارمان حوسێنی و شاهین محەممەدی، کۆڵبەری منداڵی خەڵکی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣ (٩ی مارسی ٢٠٢٤)، ئارمان حوسێنی تەمەن ٢٦ ساڵ و شاهین محەممەدی تەمەن ١٧ ساڵ هەر دوو خەڵکی شاری سەقز، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندارکران.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، لە ڕەوتی تەقەی هێزە حکومەتییەکاندا، ئەو دوو هاووڵاتییە لاق و کەمەریان پێکراوە و بریندار کراون.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net