44
ک.م.م.ک:
به پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممه ١٧ی ڕەزبەری٢٧٢٤، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی پاسەوانە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێران له کۆمەڵێک هاووڵاتی له لە کاتی کۆڵبەریدا له ناوچه سنوورییەکانی بانه ، هاووڵاتییەک بە ناوی شاخەوان مەشهووری خەڵکی گوندی کەندەسووری بانه بریندار بوو .
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم هاوڵاتییە بەهۆی سەختی برینەکانی ناوچەی زگی، گواستراوەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی شاری سنە.
خ.ع