بانە؛ برینداربوونی هاوڵاتییەک لە کاتی کۆڵبەری

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەم بەناونیشانی محەممەد بەهرامی خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵ لەلایەن هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە ڕاستەوخۆ کرایە ئامانج و بریندار کرا.

شیاوی باسە، ئەم هاوڵاتییە بۆ چارەسەری ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی شاری بانە کراوە.

جێی سەرنجە، حکوومەتی چەوسێنەر و داگیرکەری ئێران هەموو سەرچاوە و کانگا و دەرفەتە ئابوورییەکانی کوردستان دەدزێ و لە کاتێکدا بۆخۆی یەکێک لە گەورەترین تڕانزیتەکانگ قاچاخی نێودەڵەتت دەناسرێت بەبۆنەی گواستنەوەی بارێکی چەندد کیلۆیی گیان و ژیان و تەندرووستی لاوازتەین توێژی کۆمەڵگای ژێرچەپۆکی کوردستان دەخاتە مەترسییەوە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net