66
ک.م.م.ک:
هەینی ١٨ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی هیوا ڕەحیمی خێزاندار خەڵکی سەقز لە سنووری هەنگەژاڵ کەوتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێران.
شیاوی باسە، ئەم هاوڵاتییە پاش ڕاوەستان و دەستبەسەردا گرتنی بارەکەی لەلایەن هێزە سنوورییەکانەوە لە مەودای نێزیکەوە لە پشتەوە کراوەتە ئامانج کە بەو هۆیە پێی بە قورسی بریندار بووە.
جێی سەرنجە کە حکوومەتی داپڵۆسێنەر و داگیرکەری ئێران هەموو کانگا و سەرچاوە داراییەکانی کوردستان تاڵان دەکات و لە کاتێکدا بۆ خۆی یەکێک لە گەورەترین ترانزیتوکان قاچاخی نێودەوڵەتی دەناسرێ و بەبۆنەی باری چەندد کیلۆییەوە گیان و ژیانی لاوازترین توێژی گەلی ستەملێکراوی کوردستان دەخاتە مەترسییەوە.
ق.ش