48
ک.م.م.ک:
یەکشەممە ٩ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناوی مێهران بەهرامی ٢٥ساڵ خەڵکی سەقز لە لایەن هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمەوە لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵی بانە کەوتەبەر تەقەی ڕاستەوخۆی فیشەک و بریندار کرا.
شیاوی باسە، هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێران جێگیرکراو لە هەنگی سنووری بانە بەبێ هۆشداری پێدانی پێشوەختە ئەم هاوڵاتییەیان لەکاتی کۆڵبەری کردۆتە ئامانج کەبەو هۆیە پێی بەقورسی بریندار بووە.
جێی سەرنجە کە، ئەم هاوڵاتییە بۆ چارەسەری ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە کراوە.
ق.ش