102
ک.م.م.ک:
ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی ئەیوب مەحموودی تەمەن ٣٥ ساڵ خەڵکی شاری بانە، لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکی ساچمەئی هێزەکانی هەنگی سنووریی ڕژێمی ئێران بە سەختی بریندار بووە.
بە پێی وتەکانی قوربانی ئەم جینایەتە، لە دوای وەرگرتنی مۆڵەتی ڕۆیشتن لە هێزە سنوورییەکانی ڕژێمی ئێران،ناوبراو درێژەی بە ڕێگای خۆی داوە و دوای چەند مەتر بە پێ ڕۆیشتن، له لایەن هێزە سنوورییەکان، کەوتۆتە بەر گوللەی ڕاستەوخۆ و قاچی بە سەختی بریندار بووە.
خ.ع