79
ک.م.م.ک:
یەکشەممە ١٦ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی عەتا ڕۆستەمپوور ٤٠ساڵ تەمەن خەڵکی سەقز بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێران کوژرا.
شیاوی باسە، ئەم هاوڵاتییە لەکاتی کۆڵبەری لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە کوژراوە و تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبی شاری بانە ڕاگوازراوە.
جێی سەرنجە کە هێشتا تەرمی ئەم هاوڵاتییە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.
ق.ش