102
ک.م.م.ک:
ڕۆژی سێشەممە ١٩ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆلبەرێکی تەمەن ٣٣ ساڵ بە ناوی شۆرش خەرگوشی خەڵکی گوندی “زاویەجێک” سەر بە شاری سەڵماس بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی رژیمی ئێران لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی سەر بە بانە گیانی لەدەستدا.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، هێزەکانی رژیمی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، ڕاستەوخۆ و لە نزیکەوە تەقەیان لەم کۆلبەرە کردووە.
پێویستە بگوترێ، ناوبراو دوای تەقەی هێزە چەکدارەکان دوو گولە بەر سنگی کەوتوە و بە هۆی ئەوە گیانی لەدەستداوە.
ب.ئ