برایم ڕەسووڵپوور خەڵکی نەغەدە زیندانی بەسەدا سەپێنرا

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، سێشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، لەلایەن لقی ١٠٣ی دادگای سزاکانی ڕێژیمی ئێران لە نەغەدە بە سەرۆکایەتی دادوەر حیجازی حوکمی ساڵێک زیندانی تەعزیری بەسەر هاوڵاتی برایم ڕەسووڵپوور دا سەپێنرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو بەتۆمەتی هاریکاری حیزبە کوردییە ئوپوزسیۆنەکانی ڕێژیمی ئێران ئەم حوکمەی بۆ دیاری کراوە، گەرچی هیچ بەڵگەیەک نییە و تەنیا شیمانەی هاریکاری کراوە.

شیاوی باسە، زیندانی سیاسیی برایم ڕەسووڵپوور ڕێکەوتی ١٢ی ڕێبەندانی ئەمساڵ لە ماڵەکەی خۆی بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و پاش کۆتایی لێپرسینەوە لە گرتووخانەیەکی ئەمنییەتییەوە بۆ زیندانی ئەو ڕێژیمی لە نەغەدە ڕاگوازرابوو.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net