برینداربونی کۆڵبەرێک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ١٤ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی “هیوا مەحموودی” خەڵکی شاری سەقز بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە قورسی بریندار کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران بەبێ هۆشداری پێشوەختە ئەم کۆڵبەرەیان کردۆتە ئامانج.

شیاوی باسە، ناوبراو بەبۆنەی قورسی برینەکەیەوە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبی شاری بانە کراوە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net