ک.م.م.ک:
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٧ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، دوو هاووڵاتی، بە ناوەکانی سەعدی مەحمودی خەڵکی گوندی هەنگ ئاوا و ئومێد ئازەری کۆری عوسمان و خەڵکی گوندی گردباسک، هەردووک سەر بە شاری پیرانشار«خانێ»، لە کاتی کۆڵبەری لە دەڤەری حاجی عومەران، کەوتنە بەر هێڕشی فیشەکەکانی هێزەکانی سەر سنووری ئێران و بە سەختی بریندار بوون و بۆ چارەسەری گواسترانەوە شاری سۆرانـی هەرێمی کوردستان.
بەگوێرەی ئەو هەواڵە، لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، هێزەکانی سنووری ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە هێرشیان کردۆتە سەر دوو هاووڵاتی و تەقەیان لێکردوون کە لە ئەنجامدا بە سەختی برینداربوون و بۆ چارەسەر گواستراونەتەوە شاری سۆران لە هەرێمی کوردستان.
شایانی باسە سەعدی مەحمودی بەهۆی سەختی برینەکانی گواستراوەتەوە نەخوشخانەیەک لە هەولێری پێتەختی کوردستان.
ک.ح