84
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە یەکی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێکی خەڵکی بۆکان بەناونیشانئ پژمان ڕەمەزانی بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران لە سنووری شاری بانە بریندار کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە چەکدارەکانی ئێران بەبێ هۆشداریپێدانی پێشوەختە بەچەکی ساچمەیی تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە و پشت و دەستی بە قورسی بریندار بووە.
هەر لەم پێوەندییەدا ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی دیکە بەناونیشانی پەرویز قادری ٢٩ساڵ تەمەن بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ هۆشدسری پێدانی پێشوەختە لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە کراوە.
ق.ش