برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە سنووری بانە و نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران

برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە سنووری بانە و نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران

برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە سنووری بانە و نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران

10:23 – 19 December 2023

هەنگاو: سێشەممە، ٢٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٣

دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری پاوە بە ناوەکانی ئارمان ئەحمەدی و کۆسار پەتیام لە سنووری نەوسوود بریندار بوون و هەروەها کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی ئومێد ئیلهامی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ (١٨ی دیسەمبەری ٢٠٢٣)، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی ئارمان ئەحمەدی و کۆسار پەتیام، خەڵکی شارەدێی "دشە"ی سەر بە شاری پاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارکانی ئێران سنووری نەوسوود بریندار بوون.

هاوکات کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی ئومێد ئیلهامی، تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران پشتی پێکراوە و بەسەختی بریندار بوو.ە

هەروەها بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران ئارمان ئەحمەدی قاچ و کۆسار پەتیام دەستی پێکراوە و بەسەختی بریندار بوون کە بەهۆی قووڵیی برینەکانیان و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی "قودس"ی شاری پاوە گواستراونەتەوە.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net