پیام سایت سیاسی خبری

برینداربوونی کۆڵبەرێک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٢٦ی بەفرنباری ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی ئیدریس ئیسمائیلی ٣٠ساڵ تەمەن خەڵکی شاری سەقز بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران لە هێڵی سنووری بانە بریندار کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، چەکدارانی ئێران بەبێ هۆشداری پێدانی پێشوەختە و لە نێزیکەوە ئەم کۆڵبەرەیان کردۆتە ئامانج و پاشان بە لەقە و لێدان پەرژاونەتە سەری.

شیاوی باسە، هێزەکانی هەنگی سنووری پاش بریندار کردنی ئەم کۆڵبەرە بەو دۆخەوە جێیان هێشتووە و پاش چەندد کاتژمێر لەلایەن خەڵکی دەڤەرەکەوە دۆزراوەتەوە و بۆ نەخۆشخانە ڕاگوازراوە.

ق.ش

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *