101
ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی ئاراس (ناسناوی نادیارە) خەڵکی شاری مەریوان بە تەقەی هێزەکانی سنووریی حکوومەتی ئێران لە سنووری “هەنگەژاڵ” سەر بە شاری بانە دەست و پشتی بریندار بووە.
جێگەی ئاماژەیە کە ئەم کۆڵبەرە لەکاتی کۆڵبەری کەوتۆتە بۆسەی هێزەکانی سنووری حکوومەتی ئێران و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە بە دەمانچەی ساچمەیی تەقەیان لێکردووە.
ک.ح