92
ک.م.م.ک
ڕۆژی هەینی، ١٣ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی کۆسار ڕۆستەم نژاد خەڵکی گوندی شمشێر لە شاری پاوە، لە کاتی کۆلبەریدا، لەلایەن پاسەوانانی سنووریی ڕژێمی ئێرانەوە کرایە ئامانج.
جێی ئاماژەیه کە ئەم هاووڵاتییە لە سەر و دەموچاو و چاو و دەستی ڕاستی بە سەختی بریندار کراوە و بە مەبەستی چارەسەر کردنی، گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان.
شایانی باسە کە دۆخی تەندرووستی ناوبراو له مەترسیدایه.
خ.ع
The post بریندارکردنی هاووڵاتییەک لە کاتی کۆڵبەریدا appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.