189
دوانێوەڕۆی شه‌ممه ١١ی گوڵان هاوكات له‌گه‌ڵ رێکەوتی ١ی مه‌ی ٢٠٢١ی زاینی، بەبۆنەی یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی چینی كرێكار، لەشاری سلێمانی رێپێوانیك لە سەهۆڵەکەوە بۆ بەردەم باخی گشتی به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، بەشداربووان بەدەم وتنەوەی درووشمەكانی ڕۆژی جیهانی كرێكار، لەبەردەم باخی گشتی كۆبوونه‌وه و دوو سروود و هونراوهیهك لەلایەن هونەرمەندانی به‌شداربوو پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كرا. پاشان چه‌ند هه‌ڵسوڕاوی چه‌پ و كرێكاری وتاریان پێشكه‌ش كرد و به خوێندنه‌وه‌ی بڕیارنامه‌ی ڕپێپوانهكه كۆتایی به‌م مه‌راسیمه هات.