115
ک.م.م.ک:
شەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی هەژار ئەحمەدیئازەر پاش ٣١ ڕۆژ دەستبەسەری، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە شاری ورمێ ئازاد کرا.
شیاوی باسە، ناوبراو پێنجشەممە ٢٨ی بەفرانباری ئەمساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە و تونداژۆیانە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کرابوو.
ق.ش