بۆکان؛ ئازادی کاتی مامۆستایەکی زمانی کوردی بەدانانی بارمتە

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ی کوردی، چالاکوانی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی سووسەن حەسەنزادە خەڵکی شاری بۆکان پاش ٢٨ ڕۆژ دەستبەسەری بەدانانی بارمتەی ٨٠٠ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی تاکاتی دادگایی کردنی لە بەندیخانەی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ ئازاد کرا..

بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و بەشێوەی هۆڤانەی هەڵیانکوتابوویە سەرماڵەکەی و دەستبەسەریان کردبوو.

شیاوی باسە کە ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەری لە مافی چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی و هەبوونی پارێزەر بێبەری کرابوو و تەنیا لەڕێی تێلەفۆنەوە توانیبووی پێوەندی بەنبەماڵەکەیەوە بکات.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net