110
ک.م.م.ک:
یەکشەممە، ١٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی مەتین حەسەنی، تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی بۆکان، دوای دە ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی، هێشتا لە دۆخێکی نادیاردایە.
شایانی باسه، ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە، ٣ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە، هەروەها سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ناوبراو، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێن و هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەم هاووڵاتییە لە بەر دەست نییە.
جێی ئاماژەیە کە مەتین حەسەنی یەکێکە لە بریندارەکانی ئابانی ١٣٩٨ کە چاوێکی له دەست داوه.
خ.ع