بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی هەژار ئەحمەدی‌ئازەر

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٩بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی ناچیت سەر بە شاری بۆکان، بە ناسناوی هەژار ئەحمەدی‌ئازەر ناسراو بە هەژار شاماتی تەمەن ٥٢ ساڵ، بەبێ ڕادەستکردنی فەرمانی قەزایی لەلایەن هێزییە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بە توندوتیژی و لێدان دەستبەسەرکرا.

جێگەی ئاماژەیە دەمژمێر ١:٠٠ی نیوەشەو، هێزەکانی ڕژێم هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی تاکەکەسی ئەم هاوڵاتییە و دەستیان بەسەر ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان وەک مۆبایلی سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەیدا گرتووە.

هەوڵەکانی ئەو بنەماڵەیە بۆ زانینی چارەنووسی تا ئێستا سەرکەوتوو نەبووە و دامەزراوە ئەمنییەکانیش ڕەتیدەکەنەوە هیچ وەڵامێک لەو بارەیەوە نادەنەوە.

شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر تۆمەتەکانی بەرامبەری و شوێنی هێشتنەوەی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەست نییە.

ک.ح

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net