بە گۆڕینی فەرماندە سەرکوتگەرەکانیش دەردێک دەوا ناکرێت

Print Friendly, PDF & Email

سەران و کاربەدەستانی سەرەکی کۆماری ئیسلامی لە هەموو بوارەکاندا ئاستی سەرکوتیان بردۆتە سەرەوە، بەڵام زۆرتریان زیان لێکەوتوە و کەمتریان قازانج کردوە. سپای پاسداران وەک هێزێکی نیزامی، قاچاغچی فرۆشتنی مادەی هۆشبەر، پەیمانکاری ڕانت خۆر و بە گشتی هێزێکی سەرتاپا گەندەڵ لە زیاد بوون و توندبوونەوەی سەرکوتدا دەورێکی سەرەکی هەیە.

فەرماندە سەرەکیەکانی سپا لە ئێستاوە کە ٣ مانگی ماوە بۆ دەستپێکی ساڵگەردی شۆڕشی سیاسی– کۆماڵایەتی” ژن، ژیان، ئازادی” بەناوی ژینا لە ٢٦ ی مانگی خرمانانی ١٤٠١، هێندێک ڕێکاری بۆ توندکردنەوەی سەرکوت گرتۆتەبەر. فەرماندەی گشتیی سپا لە چەند ڕۆژی ڕابردودا لە کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەستی داوەتە گۆڕینی فەرماندە سەرەکیەکانی ئەو هێزە. ئەگەرچی ئاڵوگۆڕ لە یەکە نیزامیەکاندا دەکرێت بابەتێکی ڕوتین و ئاسایی بێت، بەڵام لەم بارەیەوە بێتوانایی فەرماندەکانی پێشوی” قەرارگای حەمزە” و سپای” شەهیدانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا” و سپای” بەیتولموقەدەسی ئوستانی کوردستان” دەکرێت هۆکاری گۆڕینی فەرماندە سەرەکیەکانیان بێت. ئەم هێزانە لە ناوچەی کوردستان جێگیرن کە شوێنی لەدایک بوونی شۆڕشی ژینا بووە و شۆڕشگێڕانی لە ٩ مانگی ڕابردودا شان بەشانی شۆڕشگێڕان لە ئێران هێزی بەرین کردنەوە و گەشەپێدەری توانایی شۆڕش لە ناخی کۆمەڵدا بوون.

یەکێک لە هۆکارەکان نا کارا بوونی سەرتکوتگەران، و دیارە گۆڕینی ئەم فەرماندە و ئەو سەرکوتگەه‌ر، ئەویە کە شۆڕش خەریەکە بە ڕۆچوون بە ناخی کۆمەڵدا لایەنە کۆمەڵایەتیەکانی بەهێز دەکات و بەرگرتن بەم پڕۆسەیە کارێکی دژوارە.

یەکێک لە خاڵە لاوازەکانی شۆڕشی ژیان بێبەش بوونی بووە لە تەشەکولی سیاسی– چینایەتی سەرتاسەری و ڕێبەرانی ناسراوی کۆمەڵایەتی. ماوەیەکە بزوتنەوەکانی ژنان، کرێکاری و باقی بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکان لە ڕاستای دۆزینەوەی ڕێگا چارە بۆ چارەسەر کردنی ئەم گرفتە هەنگاو دەنێن. بۆ نمونە زۆر بوونی ئەو ژنانەی بە ئازادی جل لەبەر دەکەن و هەموو هەوڵە سەرکوتگەرانەکان و فریودەری ڕژیمیان لە داسەپاندنی پۆشینی ئیجباریدا بێ ئاکام هێشتۆتەوە نیشانەی هاو ئەندیشی خەباتکارانە و هاوجیهەتیەکی ئاکام بەخشە. نمونەیەکی تر دەکرێ لەنێو نفتگەراندا بدۆزینەوە. مانگرتنی بەرینی ئێستا کە لە مانگی گوڵانی ئەمساڵەوە دەستی پێکردوە بە خێرایی ١١٠ ناوەندی گاز و نەوت و تەنانەت مەعدەن و بەرقیشی گرتۆتەوە. مانگرتوان دوو داخوازی سەرەکی، واتە زیاد کرانی حەقدەستی ٧٩ لەسەدی و ٢٠ رۆژ کار و ١٠ ڕۆژ پشوویان لەسەروی باقی داخوازیەکانیانەوە داناوە. ئەوان لەم ماوەیەدا هەم لەگەڵ باندەکانی مافیای پەیمانکارانی مشەخۆر تەڕەف بوون و هەم لەگەڵ مافیای ئابووری– نیزامی قەرارگای خاتەمولئەنبیا و کەسانی نفوزی سەربەوان. وەڕێخستنی وەها مانگرتنێکی گەورە کە گەلێک ناوەندی کاری و بە کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونی پێشوو دەستیپێکردوە و لە بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ ئەم گشتە دوژمنە ڕەنگاو رەنگەدا گەلێک دەستکەوتی هەبووە بەبێ بەهێزکردنی تەشەکولەکانی مەوجود لەنێو ڕێبەران و خاوەن نفوزتر بوونیان مومکین نییە. ئەم مانگرتنە لەسەر بنەمای زانیاری بڵاوکراوە لە بابەتی نەفتگەرێکی تێکۆشەر، کە رۆژی ٨ ی مانگی پوشپەر لە لایەن شۆڕای سازماندەهی ناڕەزایەتیەکانەوە بڵاو کرایەوە، تا ئێستا دەستکەوتی باشیان لە بواری زیاد کرانی حەقدەستدا هەبووە. ئەو لە ڕستەی کۆتایی بابەتەکەیدا دەڵێ:

” ئاکام ئەوەیە کە ئێستا لە پێگەیەکی بەهێزتردا دەتوانین بۆ نووسینی قەرارداد لەبەرانبەر پەیمانکاران و زۆروێژەکانیاندا ڕابوەستین.”

ئەو لە درێژەدا ڕوو بە باقی کرێکارانی نەوت، مەعدەن و بەرق نووسیویەتی:

“هەموو قسەی من ڕوو بە هاوکارەکانم ئەوەیە کە بە هێزی یەکگرتویی مان و هەر بەم گورزەوە وەشاندومانە خۆمان بۆ قۆناغی دواتری مانگرتن و پەیگیری داخوازیەکانمان ئامادە بکەین. دەبێ بەساتی پەیمانکاران لە شوێنی کار تێکەوەپێچرێت“.

خانەنشینانیش لە بواری لەبەرچاو گرتنی تاکتیک و ئیستراتیژی و دیارە بەهێز کردنی ڕێکخستن دەرکێکی قوڵتریان لە ڕابردوو لە خۆیان نیشان داوە. گوروپی یەکێتی خانەنشیان لە ڕێکەوتی ٧ ی مانگی پوشپەر لە ڕاگەیاندنێکدا وتویانە کە زۆربەی هەرە زۆری خانەنشیان لە زومڕەی چینی کرێکارن. ئەوان بەدروستی بەهیز بوونی ڕێکخراوەکانی خانەنشینانیان لە لایەن کرێکاران و خانەنشیانی وشیار و تێکۆشەرەوە بە بەهێز بوونی بزوتنەوەی کرێکاری زانیوە. ئەوان لە بەشێکی بەینایەکەیاندا نووسیویانە:

” یارمەتی گەیاندن بە دروست کردنی ڕێکخراوەکانی خانەنشینان لە شارێک، ناوچەیەک و یان لە سەرتاسەری وڵاتدا لە زومرەی ئەرکی هێزە وشیار و پێشڕەوەکانی نێو بزوتنەوەی کرێکاری و بزوتنەوەی خانەنشینانە“.

لە بزوتنەوەی شکۆدار و حەفتانەی خەڵکی بەلوچستانیشدا دەرێژەدان بە خەبات و خۆپیشاندانی خیابانی، خۆڕاگری بوێرانە لە بەرانبەر سەرکوتگەران و دانی دروشمی وەحدەت بەخش و پێشڕەو دەبیندرێت کە دەرخەری بوونی تەشەکولی ڕادیکاڵ، وشیار و ڕووبە گەشەیە لە نێویاندا. ئەم پڕۆسەیە لەنێو دادخوازان و بە تایبەت دایکانی داخوازدا بیندراوە. خوێندکارانیش لەم بوارەدا و لە بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ بەسیج بوونی هەموو هێزە سەرکوتگەرەکان، خەباتێک بەرەو پێش دەبەن کە بەبێ پێوەندی زیاتری ڕێکخراوەکانیان وێناچێت بە ئاکامی دڵخواز بگات.

دیارە سەران و کاربەدەستانی ڕژیم ئەم ڕەوتە دەبینن و ئاگاداری ناکارا بوونی بە هەزاران هێزی سەرکوتیانن. ئەوان لە وەحشەتی پەیوەست بوون و یەکگرتنەوەی ئەم جۆگەلە و ڕوبارانەدا و داگیر کرانەوەی سەرلەنوێی سەقامەکاندا بەسەر دەبەن. ترس و وەحشەتی ئەوان ڕاستەقینەیە. گۆڕینی فەرماندەی هێزە گەندەڵەکانی نیزامی– بازرگانی سپاش چارەی دەردی ئەوان ناکات.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net