بەردەوامی دەستبەسەری و ناڕوونی چارەنووسی سەردار شامرادی

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk, سەردار شامرادی لە دەستبەسەرکراوانی ڕاپەڕینی ژن، ژیان، ئازادی ماوەی ساڵێک و شەش مانگ و شازدە ڕۆژی ڕابردووی لە دەستبەسەری تێپەڕاندووە و هێشتا چارەنووسی نادیارە.

ئەم گەنجە لە ماوەی دەستبەسەری کەلە ژێر ئەشکەنجی قورسی دەروونی و جەستەیی ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ دژی خۆی کراوە و لەبواری جەستەییەوە خەساری زۆری پێگەیشتووە.

سەردار شامرادی کەلە لایەن بەکرێگیراوانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە سنە دەستبەسەر کرا کە شوێنێکی نادیار ڕاگیراوە و نیگەرانی زۆر لەهەمبەر دۆخی تەندرووستی ناوبراو لە ئارادایە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەریش بێبەرییە.

تۆزێک پاش دەستبەسەری سەردار شامرادی کە ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ی کوردی بوو، سپای تیرۆریستی پاسداران بانگەشەی ئەوەی کرد کە ناوبراو لەگەڵ سێ خۆپیشاندەری دیکە بەناوەکانی کەیوان زەندکەریمی، ئارام ئازاد و هووشەنگ چەهار گرگە، ڕۆڵیان هەبوو لە کوشتنی یەکێک لە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە سنە.

بەپێی زانیارییە پێشووەکان، ئەم چوار خۆپیشاندەرە لەلایەن سیستەمی ئیتلاعاتی و قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بە محاربە تۆمەتبار کرابوون.

بەپێی کوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: ئەشکەنجەی سەردار شامرادی تا ئاستێک بووە کە ناوبراو لە دانیشتی دادگا بوراوەتەوە و بۆ ناوەندی دەرمانی ڕاگوازرابوو.

هاوکات سێ خۆپیشاندوری دیکە کەلە گەڵ سەردار شامرادی دەستبەسەرکران، پاش چەندد مانگ بەدانانی بارمتەی سێ ملیاردتمەنی لە زیندانی سنە ئازاد کران.

سەردار شامرادی لە ٢٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی لە یەکەم دانیشتی دادگا ئامادە بوو و هەموو ئەو تۆمەتانەی بەرپەرچ دایەوە و بەرگری لە خۆی کرد بەڵام تا ئێستە حوکمی بۆ دەرنەچووە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net