تاران؛ فروغ تەقیپوور و مەرزیە فارسی، سەرجەم سزای ٣٠ ساڵ بەندکردنیان بەسەردا سەپاوە

تاران؛ فروغ تەقیپوور و مەرزیە فارسی، سەرجەم سزای ٣٠ ساڵ بەندکردنیان بەسەردا سەپاوە

تاران؛ فروغ تەقیپوور و مەرزیە فارسی، سەرجەم سزای ٣٠ ساڵ بەندکردنیان بەسەردا سەپاوە

10:56 – 17 February 2024

هەنگاو: شەممە، ٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

فروغ تەقیپوور و مەرزیە فارسی، دوو بەندکراوی سیاسی کە ماوەی ١٨٠ ڕۆژە لە بەندیخانەی ئێڤین ڕاگیراون، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە هەریەکیان سزای ١٥ ساڵ بەندکردنیان بەسەردا سەپاوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی ڕابردوودا فروغ تەقیپوور، تەمەن ٢٩ ساڵ و مەرزیە فارسی، تەمەن ٥٨ ساڵ، لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ئیمان ئەفشاری"، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی موجاهدینی خەلق"، هەریەکیان سزای ١٥ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

ئەم بەندکراوانە کە بەهۆی بەفەرمی نەناسینی دادگای شۆڕش لە دانیشتنی دوایینجاری ئەو دادگایەدا ئامادە نەبوون، هەروەها لە مانگی سەرماوەزی ئەمساڵدا لەلایەن داواکاری گشتیی ئێڤینەوە تۆمەتی "بغی" درایە پاڵیان و پێیان ڕاگەیەندراوە.

سزای بەندکردنی ئەو بەندکراوە سیاسییانە، ڕۆژی چوارشەممەی حەفتەی ڕابردوو، ٢٥ی ڕێبەندان، لە ڕێگەی پارێزەرەکەیانەوە بەفەرمی پێیان ڕاگەیەندراوە.

شایانی باسە کە مەرزیە فارسی، تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بووە و باری تەندروستیی ناوبراو نیگەرانی لێ کەوتووەتەوە و لە مەترسیدایە.

فروغ تەقیپوور و مەرزیە فارسی لە ٣٠ی پووشپەڕی ئەمساڵدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە تاران دەستبەسەر کراون و پاشان بۆ بەندیخانەی ئێڤین گواسترانەتەوە.

پێشتریش لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ٢٧١٨، فروغ تەقیپوور و مەرزیە فارسی، دایکی دوو منداڵ، لە مانگی ڕێبەندانی هەمان ساڵدا جارێکی دیکە دەستبەسەر کراون. دواتر سزای پێنج ساڵ بەندکردنیان بەسەردا سەپێندراوە و هەردووکیان لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ٢٧٢٢ لە کاتی تێپەڕاندنی ماوەی سزاکانیان لە بەندیخانەی ئێڤین ئازاد کران.

فروغ تەقیپوور، کچی ڕەحیم تەقیپوور، بەندکراوێکی ساڵانی شەستەکان و هەروەها مەرزیە فارسی، ئەندامی بنەماڵەی دادخوازەکانی ساڵانی شەستەکانە و برایەکی بە ناوی حەسەن فارسی لە هاوینی ساڵی ٢٦٨٩ لەسێدارە دراوە.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net