121
ک.م.م.ک:
چوارشەممە ٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، شەوگار محەممەدی هاوسەری حسەین”ئامانج” منبەری چالاکی سیاسی کورد کە لە دۆخی مەترسی دیپۆڕت کردنەوەی بۆ ئێران لەسەرە لە والی ئینستای تایبەتی خۆی هەواڵی نادیاربوون و مۆڵەت نەدانی پێوەندی لە گەڵ هاوسەرەکەی بڵاو کردەوە.
لەئەگەری دیپۆڕتی ئەم هاوڵاتییە لەگەڵ مەترسی و هەڕەشەی گیانی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران ڕوووبەڕوو دەبێتەوە.
شیاوی باسە کە، حسەین منبەری لە ٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردییەوە بۆ جاری دوویەم لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە دەستبەسەر و بۆ کامپی دیپۆڕتییەکان گوازراوەتەوە.
ق.ش