31
ک.م.م.ک:
بەپێی ئەو فایلی دەنگییەی بڵاو کراوەتەوە ڕێکەوتی پێنجشەممە ١٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی، سیروان فەزرت چالاکی سیاسی و مافی مرۆیی خەلکی سەقز لەلایەن پۆلیسی شاری بەتلیست تورکیاوە دەسبەسەر و لە گەڵ مەترسی ڕادەستکردنەوەی بۆ ئێران ڕووبەڕوو بوەتەوە.
سیروان فەخری ٣٨ساڵ تەمەن لەم
فایلە دەنگیە داوای پشتیوانی دامەزراوە مافی مرۆڤییەکانه کردووە کە لە ڕێی ڕێگری کردن لە دیپۆرت کردنەوەی بۆ ئێران لە ئەشکەنجە و زیندانی قورس و مەترسی گیانی پارێزراو بێت.
ئەم هاوڵاتییە پێشتر بەبۆنەی نەبوونی ئەمنییەت لە هەرێمی کوردستان کە بەبۆنەی سازشی نێوان دەوڵەتی ئێران لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی عێراق بۆ دیپۆرت کردنەوەی چالاکانی سیاسیی بووە لە شاری سلێمانییەوە بۆ وڵاتی تورکیا کۆچی کردووە.
ق.ش