پیام سایت سیاسی خبری

تورکیە؛ فەرمانی دەسبەسەرکردنی سیروان فەخری و مەترسی دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئێران

‏ک.م.م.ک:

بەپێی لێدوانەکانی سیروان فەخری، چالاکی سیاسی خەڵکی سەقز، کە لە کەمپی دیپۆرتی کورباش لە شاری وان ڕاگیراوە، فەرمانی شەش مانگ دەسبەسەرکردن و ڕاگواستنی بۆ ئێران پێگەیشتووە.

سیروان فەخری، ڕۆژی یازدەی ئۆکتۆبەری٢٠٢٤، ئاگادارییەکی لە ڕێگای پارێزەرەکەیەوە پێگەیشت کە بەپێی مادەی٥٧ و بڕگەی دووی یاسای ژمارە٦٤٥٨ی هاووڵاتیانی بیانی، دەبێ له تورکیا بکرێتە دەرەوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە سەید سیروان فەخری بەهۆی هۆکاری ئەمنی و هەڕەشەی ڕفاندنی لەلایەن هێزەکانی سەر بە ڕژێمی ئێرانەوە، لە هەرێمی کوردستانەوە کۆچی کردووە بۆ تورکیا.

خ.ع

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *