جوانڕۆ؛ دەستبەسەرکرانی پێنج هاووڵاتی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان

Print Friendly, PDF & Email

جوانڕۆ؛ دەستبەسەرکرانی پێنج هاووڵاتی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان

جوانڕۆ؛ دەستبەسەرکرانی پێنج هاووڵاتی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان

11:57 – 12 January 2024

هەنگاو؛ هەینی ٢٢ی بەفرانباری ٢٧٢٣

پێنج هاووڵاتیی خەڵکی شاری جوانڕۆ سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوەکانی یاسین ئەعزەمی، ئومێد خاکی، ئەیووب بەدری، پەیمان وەیسی و ئەنوشیروان هۆشەنگی لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەرکراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (٨ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری جوانڕۆ هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ژمارەیەک لە هاووڵاتییان و لانی کەم چوار کەسیان بە ناوەکانی یاسین ئەعزەمی، ئومێد خاکی، ئەیووب بەدری و ئەنوشیروان هۆشەنگی دەستبەسەرکردووە.

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانەکاندا، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی بەفرانباریش پەیمان وەیسی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکراوە.

هەنگاو ئاگادارکراوەتەوە کە دەستبەسەرکرانی ئەو پێنج هاووڵاتییە لە ئەنجامی هەڵکوتانن بۆ سەر ماڵەکەیان و لەگەڵ بەکارهێنانی توندوتیژیدا بووە و دوای دەستبەسەرکردنیان بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان ناسراو بە دەستبەسەرگەی گۆڕەپانی نەوت گواستراونەتەوە.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، دەستبەسەرکرانی ئەو پێنج کەسە بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندامبوون لە گرووپە سەلەفییەکان بووە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسیان تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.

هەنگاو ڕۆژی هەینی حەفتەی پێشوو بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆی ڕایگەیاندووە کە ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان ژمارەیەک لە چالاکە مەزهەبییەکانی ئاگادار کردووەتەوە کە هەتا کاتێکی نادیار مافی چوونە دەرەوە لە شاریان نییە و ئەگەری دەستبەسەرکردنیان لە ئارادایە.

بە سەرنجدان بەوەیکە وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو هەواڵی دەستبەسەرکردنی چەند کەسی لە پەیوەندی لەگەڵ تەقینەوەکانی ساڵڕۆژی کوژرانی قاسم سولەیمانی لە کرماندا ڕاگەیاندبوو، مەترسیی ئەوە لە ئارادایە کە ئەو کەسانە لە ژێر ئەشکەنجەی ناوەندە ئەمنییەکاندا ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێی دژ بە خۆیان لەوبارەیەدا بکرێن.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net