پیام سایت سیاسی خبری

جوانڕۆ؛ له ڕووداوێکدا کرێکارێک گیانی لەدەست دا و ١٧ی دیکەش بریندار بوون

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ڕۆژی هەینی ١٨ی جۆزەردانی٢٧٢٤ی کوردی، لە ناوچەی بانی‌گوڵانی شاری جوانڕۆ، هاووڵاتییەک بە ناوی فاتێح دەروێشی، بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری نەیسانی باری، کە ژمارەیەکی زۆر کرێکاری وەرزیی هەڵگرتبوو، گیانی لەدەست دا.

لە درێژەی هەمان ڕاپۆرتدا هاتووه، کە ١٧ کەسی دیکەش بریندار بوون و بەشێک لەو هاووڵاتییانە بە هۆی سەختی برینەکانیانەوە گواستراونەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی کرماشان و جوانڕۆ.

شایانی باسه، کە نەبوونی ژێرخانی گواستنەوەی دروست، بارودۆخی نالەباری پلان‌ بۆداڕێژراوی ئابووری و کارکردن، هەروەها نەبوونی بیمەی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و… تەنها بەشێکن لە کێشە و گیروگرفتەکانی ئەم چینەی کۆمەڵگا.

خ.ع

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *