80
ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ساڵی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “شەهباز لەتیفی سرینی” تەمەن ٣٧ ساڵ خەڵکی شاری کرماشان لە بەندیخانەی دیزڵئاوای حکوومەتی ئێران لە شاری کرماشان لە سێدارە درا.
پێویستە بگوترێ ئەم هاووڵاتییە دوو ساڵ لەمەوبەر لە لایەن سیستمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی کوشتنی ژنەکەی و پۆلیسێک بە چەکی گەرم دەستبەسەر کرا و حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرا.
شیاوی باسە لەسێدارەدانی ناوبراو لە بێدەنگیی تەواوەتی میدیا ناوخۆییەکانی حکوومەتی ئێران دا ڕوویداوە.
ع – ر