25
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، یەکشەممە ٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی، حوکمی ئێعدامی فەریبا مەلەکی شیراوەند هاوڵاتی ٣٦ساڵ تەمەنی خەڵکی چگنئ لوڕستان کە پێشووتر لەلایەن سیستەمی قەزاییەوە بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست بۆی دەرکرابوو، لە زیندانی پارسیلۆنی ڕێژیمی ئێران لە خوڕەماەس جێبەجێ کرا.
تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، جێبەجێ کردنی حوکمی ئەم هاوڵاتییە لەلایەن کاربەدەستانی قەزایی و ڕاگەیاندنەکانی نێزیک لە هێزی قەزاییەوە ڕووماڵ نەکراوە.
ق.ش