جێبەجێکرانی سزای بەندکران؛ دەستبەسەرکردن و گواستنەوەی مەهدی نەورۆزی بۆ بەندیخانەی بانە

Print Friendly, PDF & Email

جێبەجێکرانی سزای بەندکران؛ دەستبەسەرکردن و گواستنەوەی مەهدی نەورۆزی بۆ بەندیخانەی بانە

جێبەجێکرانی سزای بەندکران؛ دەستبەسەرکردن و گواستنەوەی مەهدی نەورۆزی بۆ بەندیخانەی بانە

12:18 – 8 December 2023

هەنگاو؛ هەینی ١٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٣
مەهدی نەورۆزی، هاووڵاتیی کوردی و خەڵکی بانە کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای شەش مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی دەستبەسەرکرا و بۆ بەندیخانەی ئەو شارە گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١١ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ (٢ی دیسەمبەری ٢٠٢٣)، مەهدی نەورۆزی، هاووڵاتیی خەڵکی بانە دوای بانگکران لەلایەن جێبەجێکرانی سزاکانی ئەو شارە، دەستبەسەرکرا و بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانە شەش مانگەکەی، بۆ بەندیخانەی بانە گواستراوە.
مەهدی نەورۆزی، پێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی بانە بە سەرۆکایەتی دادوەر جەعفەری بە تۆمەتی "هاوکاریکردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان" سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو کە ئەو سزا دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ شەش مانگ بەندکران گۆڕدرا.
مەهدی نەورۆزی، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٢، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و دوای ٥٨ ڕۆژ، لە ئاکامدا ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەرمانانی هەمان ساڵ، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی، هەتا کاتی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی ئازادکرابوو.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net