جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی زیندانییەک لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە کرماشان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ٢٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی عوبەید مەحموودی خەڵکی گوندی قۆری قەڵا سەر بە بەشی شاهۆی شاری ڕوانسەر لە زیندانی حکوومەتی دیزەڵاوای کرماشان ئێعدام کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لەماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی حکوومەتی دیزەڵاوای کرماشان ڕاگوازرابوو.

شیاوی باسە، ناوبراو ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢١ی کوردی، بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەسیبەسەر و لەلایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

جێی سەرنجە، ئێعدامی ئەم زیندانییە لە بێدەنگی تەواوی ڕاگەیاندنە ناوخۆیی و حکوومییەکانی ئێران هاتۆتە ئاراوە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net