جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی ٣ زیندانی لە زیندانەکانی حکوومەتی ئێران

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ١٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، حوکمی ئێعدامی٢ زیندانی بەناوەکانی خالید ڕۆحی و سیرووس حەیدەری خەڵکی شاری سنە کە پێشتر بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست بە ئێعدام مەحکووم کرابوون لە زیندانی ناوەندی حکوومەت لە سنە جێبەجێ کرا.

هەر لەم پێوەندییەدا، چوارشەممە ١٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەک بەناونیشانی کەماڵ ئیلهامی خەڵکی شاری سەقز بەتۆمەتی ڕفاندن، هەڵگرتنی کەرەستەی پۆلیسی و دەستدرێژی سێکسی لە زیندانی حکوومەتی سەقز جێبەجێ کرا.

شیاوی باسە، ئێعدامی ئەم سێ زیندانییە لە لایەن سەرچاوەگەلی فەرمی یان ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆوە ڕانەگەیەندراوە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net