پیام سایت سیاسی خبری

جێبەجێکردنی حوکمی زیندانی ئیسلام ئازەریان هاوڵاتی خەڵکی دێدەشتی لوڕستان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK، هاوڵاتییەک بەناوی ئیسلام ئازەریان خەڵکی دێدەشتی لوڕستان بۆ کێشانی خولی یەکساڵەی ئەو حوکمەی بەسەریدا سرپێنراوە ڕەوانەی زیندانی ڕێژیمی ئێران کرا.

شیاوی باسە، ئەم هاوڵاتییە پێشتر لەلایەن دادگای ڕێژیمی ئێرانەوە بەتۆمەتی پڕووپووچی سووکایەتی بە پیرۆزییەکان و ڕێبەری، بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو کە مانگی ڕابردوو بۆ کێشانی ئەو حوکمە بۆ زیندان گوازرایەوە.

جێی سەرنجە کە، ئیسلام ئازەریان ٢١ی سەرماوەزی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و پاش لێپرسینەوە بو شێوەی کاتی بەدانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

ق.ش

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *