59
ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵە گەیشتووەکان بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ڕەشەمەی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٦٠ ساڵ بە ناسنامەی موعین سەلاحوەرزی خەڵکی گوندی حەفت چەشمە سەر بە پارێزگای ئاودانان پاش ٣٠ ساڵ زیندانیبوون لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە ئیلام لە سێدارەدرا.
شایانی باسە ئەم هاووڵاتییە لە مانگی جۆزەردانی ساڵی ٢٦٩١ی کوردی لە لایەن دادگای ڕێژیمی ئێرانەوە بە تۆمەتی کوشتنی برای خۆی بە ٣٠ ساڵ زیندان و سێدارە مەحکووم کرابوو.
جێبەجێکردنی ئەم حوکمە نامرۆڤانەیە لە بایکۆتی مێدیاییدا ئەنجام دراوە.
ک.ح