47
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، حوکمی ئێعدامی حاتە
ئوزدەمیر هاوڵاتی خەڵکی باکووری کوردستان بەتۆمەتی محاربە لەلایەن لقی سێی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە لە ورمێ کە ڕێکەوتی ٤ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، بەڕێوەچبوو پەسند و پێی ڕاگەیەندراوە.
حاتەم ئوزدەمیر پێشتر لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە خۆی بەتۆمەتی بەغی بە ئێعدام مەحکووم کرابوو کەلە لایەن لقی ٩ی دیوانی باڵای وڵاتەوە پووچەڵ کربوویەوە.
شیاوی باسە کە ئەم هاوڵاتییە لە پووشپەڕی ٢٧١٨ی کوردی لە ناوچەی سنووری چالدێران لەلایەن سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و بەتۆمەتی گرووپەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران ڕووبەڕووی ئەو حوکمە ببوویەوە.
ق.ش