ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، هەینی ٢٨ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هەمدیسان دەستیان دایە ڕفاندنی خالید مەحموودی گەنجی ٢٠ ساڵ تەمەنی خەڵکی گوندی شانەڕەش سەربە ڕوانسەر و دانیشتووی جوانڕۆ و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواست.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە پێشتر لەڕەوتی ڕاپەڕینی ژینا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و لە زیندانی دیزەڵاوای ڕێژیم لە کرماشان بەشێوەی کاتی تاکۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە ئازاد کرابوو.
شیاوی باسە کە خالید مەحموودی لەکاتی دەستبەسەری یەک مانگە لە ژووری تاکەکەسی گرتووخانەی سپای پاسداران لەژێر ئەشکەنجەی ڕۆحی و جەستەیی ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ بەتۆمەتگەلی ڕێبەری کردنی ناڕەزاییەکان و بەشداری لە ئاگرتێبەردانی ماڵی بەکرێگیراوانی ڕێژیم لە شاری جوانڕۆ کراوە.
ق.ش