10
ک.م.م.ک:
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ڕۆژی سێشەممە ٦ی سەرماوەزی٢٧٢٤، کچێکی تەمەن ٦ ساڵانی خەڵکی شاری ئیلام بە هۆی ناکارامەیی بەڕێوەبەرانی شارەوانی، لە لافاوەکەی شاری ئێلام کەوتە نێو ڕێڕەوی ئاوەکانەوە و گیانی لەدەست دا.
جێی ئاماژەیه، ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر شارەوانی ئیلام بە هۆی نەبوونی پارە، خزمەتگوزاری پاککردنەوەی ڕێگاوبانەکانی ئەو شارەی ڕاگرتبوو.
گەڕان بەدوای تەرمی ئەم منداڵەدا تا ساتی داڕشتنی ئەم هەواڵە بەردەوامە.
خ.ع