خوڕەماوا؛ جەوی ئەمنییەتی و توندی پرسەی ئیمان حەسەنوەند

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، ڕێوڕەسمی پرسەی هاووڵاتی ئیمان حەسەنوەند لە ژێر جەوی ئەمنی و کۆنترۆڵکراوی تەواودا بەڕێوەچوو.

پێویستە بگوترێ، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی بەفرانبار، سەرجەم لافیتە ماتەمینیەکانی پەیوەست بە ئیمان حەسەنوەندەوە، لەلایەن عەقید موحەمەد مەلەکشاهی، جێگری پۆلیسی لوڕستانەوە لەناوبران و ئەم سەرکوتکەرەش لە کاتی ڕێوڕەسمی پرسەدا چاودێری کرا و بە شێوەیەکی شەخسی سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی ماتەمینی و ناشتنی ناوبراوی کرد.

شایانی باسە عەقید موحەمەد مەلەکشاهی لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی مانگی ژانویەی ٢٠١٨ ئەو کاتەی فەرماندەی پۆلیسی شاری دوروود بووە، دوو هاووڵاتیی ناڕازیی کوشتووە، کە بووە هۆی ئەوەی پلەی بەرزبکرێتەوە بۆ جێگری فەرماندەی پارێزگای لوڕستان، هەروەها لە کاتی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادی ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە سەرکوتکردنی خەڵک لە پارێزگای لوڕستان.

ب.ئ

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net