63
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێراب بە فەرمانداری سەرهەنگ محەممەد مەلوکشایی بەسازکردنی کەشوهەوای ترس و تۆقاندن دەستیاندایە دڕاندنی تەواوی وێنە و لافیتەی ئیمان حەسەنوەندی هاوڵاتی خەڵکی خوڕەماوا.
شیاوی باسە، ئیمان حەسەنوەندی پێنجشەممە ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ئێران هێرشیان کردە شوێنی ژیانی ناوبراو لە تاران و دەستبەسەریان کرد و پاش ٣مانگ و ٢٤ ڕۆژ دەستبەسەری لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لەو شارە گیانی لە دەستدا.
جێی سەرنجە، سەرهەنگ مەلەکشایی یەکێک لە ئەنجامدەرانی سەرەکی سەرکوت و کوژرانت هاوڵاتیان لە ڕەوتی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی بووە و ڕاستەوخۆ تەقەی لە هاوڵاتیان کردووە.
ق.ش