پیام سایت سیاسی خبری

خوڕەماوا؛ لە سێدارەدانی دوو هاووڵاتی له زیندانی پارسیلۆن

ک.م.م.ک:

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ی گەلاوێژی٢٧٢٤، حوکمی دوو بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرابوو، له زیندانی پارسیلۆنی خۆڕەماوا جێبەجێ کرا.

تا ئێستا ناسنامەی یەکێک لەو زیندانیانە بە ناوی حامد پارسە پشتڕاستکراوەتەوە.

جێی ئاماژەیه تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵه، لەسێدارەدانی ئەو زیندانییانە لەلایەن بەرپرسانی زیندان و دامەزراوەکانی سەرپەرشتیاری زیندانەکانەوە ڕانەگەیەندراوە.

خ.ع

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *