85
ک.م.م.ک:
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٨ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، هاووڵاتییەکی گەنج بە ناسنامەی ئەمیر حسەین حسەینی خەڵکی گوندی ڕەبەتی شاری خوڕەم ئاوا دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی زانیارییەکان، تەرمی ناوبراو ڕۆژێک دوای گەڕان و پشکنین لە نزیک تونێلێک بەرەو کاکەرەزا لە گوندی ڕەبەت دۆزراوەتەوە، لەکاتێکدا بە بەکارهێنانی پەت خۆی هەڵواسیوە.
ب.ئ