64
ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٩ی گەلاوێژی٢٧٢٤، توران ئەحمەدپوور، هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز، بە هۆی خەمۆکییەوە کە دوای گیانلەدەستدانی کچەکەی تووشی بووە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، ئەم هاووڵاتییە دایکی هۆنیا بەهرامی هەرزەکارێکی تەمەن ١٤ ساڵ بوو کە له مانگی ڕێبەندانی٢٧٢٣، بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هاوکات لەگەڵ هەواڵی پێشوو له هەمان ڕۆژدا، شایان عەبدی، هەرزەکاری تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی خوڕەماوا، دەستی دایە خۆکوژی و گیانی لە دەستدا.
خ.ع