پیام سایت سیاسی خبری

دوو هاوڵاتی خەڵکی بوکان سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندرا

‏ک.م.م.ک:

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ٦ی سەرماوەزی٢٧٢٤، هێمن ئیبراهیم‌حەمزە خەڵکی گوندی قەرەگوڵ و ئیدریس حاجی ڕەسووڵپوور خەڵکی گوندی ئاڵی‌کەند لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دووی ڕژیم له بۆکان، بە تۆمەتی بانگەواز دژی نیزام، هەریەکەیان بە ٣ مانگ زیندان مەحکووم کران.

ئەم دوو هاووڵاتییە لە مانگی گوڵانی ئەمساڵدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و دوای تێپەڕین بە پرۆسەی لێپرسینەوەدا، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە بۆکان ئازاد کران.

پێویستە بگوترێ ئیدریس حاجی ڕەسووڵپوور برای محەممەد حاجی ڕەسووڵپوورە کە پێشتر زیندانی سیاسی بووە و یەکێک بوو لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی.

خ.ع

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *